تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 10:13 Asia/Tehran
  • سەرۆک پەرلەمانی سووریا: رژیمی ئیسرائیل نیگەرانی سەرکەوتنی سوپای سووریا بەسەر تیرۆریستانە

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا وتی: پەلاماری ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر پێگەیەکی سەربازیی سوپای سووریا لە گردووپەڕی دەمشق، نیشانەی ترسانی ئەو رژیمە لەسەرکەوتنەکانی سوپای سووریا لەهەمبەر تیرۆریستانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەمودە سەبباغ دوێنێ سێ شەممە لەسەت و سی و حەوتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانە جیهانییەکان(IPU) و لە سەن پترزبورگی ڕووسیا وتی: هەرجارێک کە سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی بەسەر تیرۆریستاندا سەردەکەون، لایەنگرانی گرووپە ڕەشەکوژەکان لەڕێی دەسدرێژکاریی بۆسەر خاک یان پێشێلکردنی سنووری ئاسمانیی سووریا کە بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەهانای تیرۆریستانەوە دێن.

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا ئاماژەی کردە داکۆکیی هەمەلایەنەی رژیمی ئیسرائیل لە تیرۆریستان و وتی: دەستی رژیمی زایۆنیستی و لایەنگرانی دیکەی تیرۆریستان ، سوورە بەخوێنی گەلی ستەملێکراوی سووریا.

رژیمی زایۆنیستی رۆژی دووشەممە بەچەند مووشەک، پەلاماری کردەسەر پێگەیەکی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی دەمشق.

رژیمی زایۆنیستی هەردەم بۆ داکۆکی و پاڵپشتی لە تیرۆریستان، بنکەو بارەگاکانی سوپای سووریا دەکاتە ئامانج.

قەیران لەسووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانانیان لەوان تورکیا بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە. هێزە سوورییەکان بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لەچەند مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبری کاری و قورس لە تیرۆریستان بدەن.

سەرپەیڤ