سەفەری ئیلهام عەلی ئێف بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313617-سەفەری_ئیلهام_عەلی_ئێف_بۆ_تاران
وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەمەبەستی بەشداریی لە دانیشتنی سێ لایەنیی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ڕووسیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لەتارانی پایتەختی ئێران ئەنجام دەگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 14:14 Asia/Tehran
  • سەفەری ئیلهام عەلی ئێف بۆ تاران

وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەمەبەستی بەشداریی لە دانیشتنی سێ لایەنیی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ڕووسیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لەتارانی پایتەختی ئێران ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن لەباکوو، شاهین مستەفا ئۆف، ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە هەروەها گرینگایەتی ئەو سەردانەی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان وهاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بەکاریگەر زانی.

ناوبراو وێڕای بەسەرکەوتووانە زانینی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بەشی وزە، گواستنەوە، ئابووری و کشت و کاڵ، وتی: لەساڵی ڕابردووی زایینی بارستای ئاڵووێری بازرگانیی دوو وڵات لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵانی پێش، سەتا ٧٠ و لە نۆ مانگی ڕابردوو لەبەراوەرد لەگەڵ هەمان کات لە ساڵی ڕابردوودا سەتا٣٣ زیادی کردووە کە ئەوەش پێشاندەری چوونەسەری ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵاتە.

شاهین مستەفا ئۆف بەئاماژە بەوەی کە ئێستا کارگەی هاوبەشی ئۆتۆمبیل چێکردنی دوو وڵات لەناوچەی "نەفت چالای"ی کۆماری ئازەربایجان خەریکە تۆکمە دەکرێ، و لەداهاتوویەکی نزیکدا دەخرێتەگەڕ، هەروەها هەواڵی سازکرانی کارگەی هاوبەشی دەرمان چێکردنی نێوان دوو وڵات لەباکووی ڕاگەیاند.

بەسەرنجدان بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی سێ وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لەتاران بۆ دووهەم جار پاش بەڕێوە چونی یەکەم کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی، ساڵ ونیوێکی ڕابردوو لە باکوو، ئەو دانیشتنە گرینگایەتییەکی تایبەتی ناوچەیی هەیە.

دانیشتنی سێ لایەنیی سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران وکۆماری ئازەربایجان بڕیارە سبەی چوارشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوە بچێ.