پەلاماری داعش بۆسەر سینای میسر
تشرینی دووهم 10, 2017 18:07 Asia/Tehran
بەرپرسانی ئاسایشیی میسر ڕایانگەیاند، تیرۆریستانی سەر بە داعش هێرشیان کردۆتەسەر پارێزگای سینای باکوور.
بەپێی ڕاپۆری ئاسۆشوەیتدپرێ، بەرپرسانی ئاسایشیی میسر ڕایانگەیاند؛ هەشت کەسی سیڤیل و دوو سەرباز لەپەلاماری شەوی پێنج شەممەی تیرۆریستانی سەربەداعش، لەنزیک شاری نەخل لەپارێزگای سینای باکوور کوژران.
بەرپرسانی ئاسایشیی میسر هەروەها ڕایانگەیاند؛ یەک لە بەرپرسانی سەربازی لە قوربانیانی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەیە.
پارێزگای سینای باکووری میسر شایەتی چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان گرووپی ناسراو بە ئەنسار بەیتولموقەدەسە، کە نۆڤمبەری٢٠١٤ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش بەیعەتی کردو ناوی خۆی بۆ وەلایەتی سینا گۆڕی.
ئەو گرووپە تیرۆریستییە تائێستا پەلاماری زۆری لەدژ هێزەکانی سوپاو پۆلیسی میسر لەپارێزگای سینای باکوور ئەنجام داوە.