تشرینی دووه‌م 11, 2017 17:15 Asia/Tehran
  • قاهیرەو پێداگریی لەسەر ڕێچارەی وتووێژ لەقەیرانی لوبنان

وتەبێژی سەرۆک کۆماریی میسر ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە بژارەی سەربازی بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچەو بۆ وێنە قەیرانی لوبنان ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، بەسام رازی وتەبێژی عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری مسیر جەختی کرد؛ هەڵوێستی قاهیرە لەمەڕ قەیرانەکانی ناوچە بەتەواوەتی ڕوون و شەفافەو ئەو وڵاتە نەیاری بژارەی سەربازییە بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانانە بۆ وێنە لەبارەی قەیرانی ئەم دواییەی لوبنان.

بەسام رازی وتی: میسر لە وتووێژ و ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە داکۆکی دەکات.

وتەبێژی عەبدولفەتاح ئەلسیسی، هەروەها جەختی کرد؛ میسر پشتیوانی لە سوپا نیشتمانییەکانی وڵاتان دەکاو لەگەڵ میلیشیا چەکدارەکاندا نییەو گرینگیان پێ نادات.

قەیران لە لوبنان دوای ئەوە هاتەدی کە سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رۆژی شەممە لەکردەیەکی چاوەڕوان نەکراو نائاسایی لە عەرەبستان و لەڕێی کەناڵی سەعوودی ئەلعەرەبییە لەکارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

بەبڕوای لوبنانییەکان، حەریری لەژێر گوشار وهەڕەشەی سەعوودییەکان ناچار بەلەکارکشانەوە بووەو ئێستا لە عەرەبستان گیراوەو یان نیشتەجێبوونی زۆرەملێی بەسەردا سەپێندراوە.

سەرپەیڤ