دەیان کوژراو و بریندار لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستی سەر مزگەوتێک لەمیسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i315643-دەیان_کوژراو_و_بریندار_لە_ئەنجامی_پەلامارێکی_تیرۆریستی_سەر_مزگەوتێک_لەمیسر
سەرچاوە ئاسایشییەکانی میسر ڕایانگەیاند؛ پەلامارێکی تیرۆریستی کرایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2017 13:58 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراو و بریندار لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستی سەر مزگەوتێک لەمیسر

سەرچاوە ئاسایشییەکانی میسر ڕایانگەیاند؛ پەلامارێکی تیرۆریستی کرایە سەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکوور .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، سەرچاوە ئاسایشییەکانی میسر ڕایانگەیاند، دوابەدوای تەقینەوەی بۆمب و تەقەی تیرۆریستان لە نوێژخوێنانی نوێژی هەینیی شاری ئەلعەریش ناوەندی پارێزگای سینای باکوور، لانیکەم پەنجا کەس گیانیان لەدەستداو حەفتاو پێنج کەسیش بریندار بوون.

جارێ هیچ تاقم یان گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام پارێزگای سینای باکووریی میسر شایەتی چالاکیی گرووپە ڕەشەکوژەکان بۆ وێنە گرووپی ناسراو بە ئەنسار بەیتولموقەدەسە کە نۆڤمبەری٢٠١٤ لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش بەیعەتی کردو ناوی خۆی بۆ وەلایەتی سینا گۆڕی.

ئەو گرووپە ڕەشەکوژە تائێستا پەلاماری زۆری لەپارێزگای سینای باکووریی میسر ئەنجام داو.