کاردانەوە و شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، پەلاماری تیرۆریستیی سەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لەپارێزگای سینای باکووریی میسری شەرمەزار کرد.
تەقینەوەی بۆمب و تەقەو دەسڕێژ بۆسەر نوێژخوینانی نوێژی هەینی لەمزگەوتێک لە سینای میسر، لانیکەم ٢٣٥ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون، جارێ هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسر وتی: چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەلامارە تاوانکارانەو نامرۆیانە، پێویستە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریاش بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، پەلامارە تیرۆریستییەکان لە میسری شەرمەزار کردو جەختی کرد لەسەر گرینگیی هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کە سێرەی گرتووەتە دۆخی ئێستاو داهاتووی ئۆممەتی عەرەبی و ئاسایشی نەتەوەکان، پێشکەوتن و سەقامەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش هێرش بۆسەر مزگەوت و پەرستگەو پیرۆزگەکان و هەڕەشەو گوڕەشە لە شارومەندانی سیڤیل وبێتاوانی بەڕەت کراوە زانی و جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی پاوەجێی حکومەتی ئەو وڵاتە لەڕەت کردنەوەی توندوتیژی بەهەر شێوازێک و بەهەر خولیاو هۆوهەگەرێک کە ئەنجام دەگرێ.
هاوکات، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر بەناردنی پەیامێک بۆ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر، پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر مزگەوتێک لەنزیک شاری ئەلعەریشی لەناوبراو سەرەخۆشی کرد.
هەروەها کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەلویفاقی بەحرەین لەبەیاننامەیەکدا کوژران وبرینداربوونی بەسەدان شارومەندی میسری لە حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە سەرەخۆشی کردو وتی: ئەو کردە کورە سەرچاوەگرتوو لە دوژمنایەتی لەگەڵ ئایینی ئیسلام و بۆ لێڵ پێشاندانی سیمای ئەو دینە پیرۆزەیەوپشت ئەستوورە بەژمارێک رژیمی سیاسی، پارەو مەشق و فێرکاریی تەکفیری.