سەرۆک کۆمار پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسری شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 25, 2017 16:03 Asia/Tehran
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توئیتەری، وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریی تیرۆریستان لە هێرش کردنەسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لەناوچەی سینای میسر، لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە سەرەخۆشی کرد لە خەڵکی میسر و خێزانی قوربانیانی ئەو پەلامارە.
تەقینەوەی بۆمب و دەسڕێژ بۆسەر نوێژخوێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتێک لە پارێزگای سینای باکووریی میسر، لانیکەم٢٣٥کوژراو و ١٥٠ برینداری لێکەوتەوە، تائێستا هیچ گرووپ ولایەنێک بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
پێشتر عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، محەممەد جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەو بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەپەیامی جیاجیادا، پەلامارە تیرۆریستییەکەی میسریان شەرمەزار کردبوو.