کانونی یه‌که‌م 05, 2017 18:28 Asia/Tehran
  • داخوازی قاهیرە لە واشنتۆن بۆ خۆبواردن لە ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوچەکە

قاهیرە لە واشنتۆن داوای کرد خۆببوێرێ لە بڕیاردانێک کە ببێتە هۆی ئاڵۆزکار کردنی دۆخی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز " ئەحمەد ئوبوزید" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند : "سامیح شوکری" وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە وتووێژێکی تەلەفونی دا لەگەڵ" ڕکس تیلرسون" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای لێکدانەوەی گیرەوکێشەکانی هاوپێوەند بە بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودسی داگیرکراو وشوینهاتەکانی نالەباری ، لە واشینتۆن داوای کرد هەتا لە دانی بڕیارێک کە دەبێتە هۆی ئاڵوزکاو کردنی دۆخی ناوچە ، خۆ ببوێرێ.

سامیح شوکری" لەم وتووێژە تەلەفونیە دا بە ڕکس تیلرسونی وت: پلە وپێگەی مافەوانی شاری قودس ودۆخی دینی ومێژووییەکەی وا دێنێتە پێش کە لەگەڵ دۆسیەی هەستیاری هاوپێوەند بە شوناسی نیشتمانیی نەتەوەی فەلەستین وشێارانە هاوکاری بکرێت.

گەڵاڵەی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زاێونی بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیب بۆ بەیتۆلموقەدەس لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی توندی فەلەستینیەکان وکۆمەڵگەی جیهانی ڕووبە ڕوو بووەتەوە.

سەرۆکانی ڕژێمی زاێونی پێشتر زۆر جار لە وڵاتانێک کە لەگەڵ ئەم وڵاتە پێوەندیان هەیە ، داوایان کردبوو باڵوێزخانەی خۆیان لە تل ئابیب بۆ قودسی داگیر کراو بگوێزنەوە ، بەلام ئەم وڵاتانە لە ترسی کاردانەوەی بیر وهزری گشتیی هەتا ئێستاکە لەم کردەوەیە خۆیان بواردووە. پێشەنگ بوونی ئەمریکا لەم بوارە ، پێشاندەری سەرنجی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە ڕژێمی ئیسراییل لە سێبەری داگیر کاری وجەنایەتەکانی ڕۆژ بۆڕۆژی ئەم رژێمە .

سەرپەیڤ