درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە بڕیاری دژە قودسی ترەمپ ، هەڵدانی ئاڵای فەلەستین لەسەر ئاسمانی باڵەخانەی سەندیکای ئەندازیارانی میسر
سەندیکای ئەندازیارانی میسر لە کاردانەوە بە کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، ئاڵای فەلەستینی لەسەر ئاسمانی بنکەی ئەو سەندیکایە لەناوەندی قاهیرە، هەڵدا.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "رای الیوم"؛ تارق ئەلنبراوی بەرپرسی سەندیکای ئەندازیارانی میسر وتی: هەڵدرانی ئاڵای فەلەستین بەسەر باڵەخانەی سەندیکاکە بەمانای ڕەت کردنەوەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایە بۆ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی ئیسرائیل.
ئەلنبراوی وتی: کاردانەوەی توند و تووڕە بەو بڕیارەی ترەمپ واپێشان ئەدا کە پرسی فەلەستین لەویژدانی جیهانی ئیسلام و عەرەبدا جێگەو شوێنی هەیە.
بەرپرسی سەندیکای ئەندازیارانی میسر وتی: ژمارێک حکومەتی لاواز کە هاوکاریی ئەمریکا دەکەن دژ بە قودس، تووشی بەدبەختییەکی گەورە هاتوون چونکە خەڵکانی ئەو وڵاتانە هەردەم بەو ڕوانگەوە دەڕواننە ئەوان کە هەڵوێستی دووفاقییان هەیە.
ئەلنبراوی جەختی کرد؛ هەڕەشەی ئاشکرای ترەمپ بەدرێژایی مێژوو کەم وێنە بووە.
ترەمپ شەشی دیسەمبەر، قودسی وەک پایتەختی رژیمی ئیسرائیل بەڕەسمییەت ناسی.
ئەمریکا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی لەنەیارەتی لەگەڵ ئەو کردەدا ڤیتۆ کرد بەڵام کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبڕیارنامەیەکدا بەدەنگی ئەرێنی١٢٨وڵات، داوای لە ترەمپ کرد بڕیارەکەی بگۆڕێ.