ئیعدام کردنی ژمارێک لە ملیشیاکان لە میسر
پازدە میلیشیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە دوو زیندان لەباکووری میسر ئیعدام کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕویترز ، سەرچاوەکانی ئەمنیەتی میسر ڕایانگەیاند کە ئەم پازدە میلیشیایە ، مەحکوم کراون بە دەس تیدابوون لە پەلامار گەلێک کە بووە هۆی کوژرانی هێزە ئەمنیەتیەکان لە شێوە دۆرگەی سینا . هەرلەم حاڵەدا ، سەرهەنگ " تامیر ئەلرەفاعی" وتەبێژی سوپای میسر یش لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە سوپا بە هاوکاری هێزی ئاسمانی توانی لە دوو هەڵمەتی جیا جیا لە ناوەند وباکووری سینا دوازدە کەس لە کەسانی چەکدار بکوژیت وژماریەکیش دەسگیر بکات.
ناوچەی سینا یەکێ لە ناوچە نائەمنەکانی میسرە کە تاقمە توندڕەوەکان بە تایبەت تاقمەکانی سەربە داعش لەم ناوچەیە ئامادەن و تێکەڵچوونی جۆربەجۆر یش لە نێوان ئەم تاقمانە وسوپای میسر لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە ڕووی داوە.
تاقمەکانی سەربە داعس بیست وسێ نوامبەر پەلاماریان کردەسەر مزگەوتی ئەلروزەی ناوچەی ئەلئریش کە لەدڕێژەیدا فرەتر لە دووسەدو سیی کەس کوژران ونێزیک بە سەدو پەنجا کەسیس بریندار بوون.