کانونی یه‌که‌م 27, 2017 13:39 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی شای ئەردەن لە سەر  هەڵوێستی پاوەجێی  ئەمان  لەمەڕ پشتگری لە قۆدس

شای ئەردەن جەختیکردەوە لە سەر هەڵوێستی پاوەجێی ئەمان لەمەڕ پشتگری لە کێشەی فەلەستین و قۆدس دا.

 بە وگیرەی ڕاپۆرتی رۆژی جوار شەممەی ئیسنا بە گێرانەوە لە ئەلشەرقۆلئەوسەت، " عەبدوڵڵا بن حەمەد ئەلعەزبە" سەرۆکی لیژنەی سەرنووسەرانی رۆژنامەی قەتەری " ئەلعەرەب" ، شریتی ڤیدئۆیی لە ڵاپەڕەی تاکە کەسی خۆی لە توئیتەر دا بڵاو کردەوە کە لەو دا " مەلێک عەبدوڵڵای دووهەم" شای ئەردەن لە درێژی دانیشتنیک دا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ، داهاتووی فەلەستینی بە گرنگ زانیوە و وتی: چەنە لێدان لە بارەی قۆدس بەرامبەر دۆڵارەکانیی ئەمریکایی قەبووڵناکردرێت.

 شای ئەردەن بەر لەوەیش بە ئاماژە دان بە پێویستی پشتگریی لە پێکهاتنی وڵاتی سەر بەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قۆدسی شەریف و بەرەڤانی لە بەها پیرۆزە ئیسلامییەکان رایگەیاند: ئەمان  پێبەندی بەرپرسایەتییە مێژووییەکانیی خۆیەتی بۆ بەرگری لە مەسەلە و کیشەکانیی ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی لە سەرووی ئەوان دا کیشەی فەلەستین.

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆک  کۆماری  ئەمریکا  شەشەمی دیسەمبەر قۆدسی وەک پێتەختی  رژیمی زایۆنی ناساند و فەرمانی دا بالوێزخانەی ئەمریکا لە تیلئەبیەوە ڕابگوێزن بۆ قۆدس. ئەم کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی کاردانەوەی فەلەستینییەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینە جیهانییەکان بۆتەوە .

سەرپەیڤ