کانونی دوھەم 03, 2018 12:32 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی وەزیری دەرەوەی مێسر لە سەر پشتگری قاهیرە لە ڕێگا چارەی سیاسی لە سوریا دا

وەزیری دەرەوەی مێسر جەختیکردەوە لە سەر درێژەی هەڵوێستی قاهیرە لەمەر پشتگری لە ڕێکاری سیاسی لە سوریا کە دەستەبەریی سەروەری و پاراستنی دەوڵەت و ناوەندەکانی سوریا بێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیۆم، وەزارەتی دەرەوەی مێسر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، سامیح شۆکری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێی شەممە لە دیداری ئەندامانی لیژنەی باڵای وتوویژکاری سوریا بە سەرۆکایەتی " نەسر حەریری" و بە ئامادە بوونی ئەندامانی گرووپی نەیارانی سوری لە سەر پێویستی دەستپێکرانیی دانووستانەکانی ئێستا بە چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژینیڤ دا جەختیکرد .  لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ، وەزیری دەرەوەی مێسر لە هەر وتووێژێکی دیکە کە بۆ بەهیز کردنەوەی ئەم چوار چێوەیە دێتە ئاراوە ، پشێوازی دەکات.

 لە کاتی پێکهاتنی لیژنەی نەیارانی سوری لە نۆڤەمبەری ٢٠١٧ ئەمە یەکەم دیداری وەزیری دەرەوەی مێسر لەگەڵ ئەندامانیکی لیژنەی باڵای دانووستانەکانی سوریا و ئەندامانیک لە گرووپی نەیاری سوریان .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و نەیارانی دەوڵەتی یاسایی و جەماوەری دیمەشق بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی رژیمی زایۆنی دەستپێکرا ، بەڵام هیزە سوریاییەکان بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری مۆقاومە توانیان ئەم هاوسەنگییانە بە قازانجی خۆیان بگۆڕن  و ڕەشەکووژانی داعش شکست بدەن .

 

سەرپەیڤ