کانونی دوھەم 10, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • هەڵکەندنی تونێلی گەورە بۆ جووەکان لە ژێر قۆدسی داگیر کراو

ڕۆژنامەی زایۆنیستی " هائارتس" لەقاوی دا : تونێلگەلێکی گەورە لە ژێر شاری قۆدسی داگیر کراو بۆ جارە سەری گرفتیی کەمبوونی گۆرستان لەمەر ناشتنیی جووەکان هەڵکەندراوە.

 بە گوێرەی  راپۆرتی  رۆژی چوا رشەممەی  ئیرنا ،  ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارتس  لە ڕاپۆرتێک دا بە سەردێری " سەرداوەکانی مردووەکان لە قۆدس، تونێل گەورەکان بۆ ناشتن" نووسی: گرفتیی کەمبوونی گۆرستان لە سەرزەمینە داگیر کراوەکان ، ڕێکخراوی جوولەکەی " هیورا  کادیشا" پسپۆری تەکنیکی  ناشتنیی مردووەکانی  ناچار بە بەرنامە ریژی بۆ بەدی هینانی گۆرەکانی چوار تا پێنج نهۆمی لە قۆدسی داگیر کراو دا کردووە.

 ئەم رۆژنامە زایۆنیستیە ڕاپۆرتی دا، بەڕێوە چوونی گەڵاڵەی تونێلە گەورەکان  بۆ تەرمەکانیی جووەکان، ئێستا لە ژێر زەمینێک دا بە بەدی هێنانی تونێلە گەورەکان دەستپێکراوەتەوە و پێش بینی دەکرێت، لە درێژەی یەکساڵی داهاتوو یەکەم  لەش ولارەکان لەو دا دەنێژرێن وگرفتی کەمبوونی گۆر بۆ ١٢ تا ١٤ ساڵی داهاتوو بە  بەدی هینانی تونیل و بالاخانە نوییەکان ، چارەسەر دەکرێت .ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارتس نووسی، هەر ئێستا سەدان هەزار گۆر  لە ژێر شاری قۆدس دا هەیە .

 ڕۆژنامەی بەریتانی گاردیەنیش نووسی، ڕژیمی زایۆنی بە بەدی هێنانی تونێل گەلێک لە ژێر شاری قۆدس، شاری مردووەکان ڕۆدەنێتەوە . ئەم شارەکە لە ژێر زەوی دایە ، هەوڵی چەند مانگەی ڕژیمی زایۆنی بۆ چارە سەری قەیرانێکی نائاسایی واتە کەمبوونیی شۆین بۆ ناشتنیی کردووەکانە .

 زایۆنیستەکان  لە کاتی داگیر کرانی شاری قۆدس لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا بە ئێستا هەڵکەندنی جۆر بە جۆریان

 لە قۆدس و بەتایبەتی شاری کۆن و گردو پەڕی مزگەوتی ئەقسا بەمەبەستی زاڵبوون بە سەر ئەم شارە و بە جوو کردنەوەی قۆدس، کۆچاندنی بەزۆری فەلەستینییەکان، لەناو بردنیی نیشانەکانی ئیسلامیی و مێژوویی گەلی فەلەستین و جێگۆر کردنیی ئەوان لەگەڵ هێماکانیی زایۆنی درێژە پێئەدات .

سەرپەیڤ