کانونی دوھەم 17, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • پێویستی بە هێز بوونەوەی پێوەندییە پەرلەمانییەکانی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان بۆ بردنە سەرەوەی جێگەی موسولمانەکان

نوێنەری مەجلیسی ئەردەن خوازیاری بەهێزکردنەوەی پێوەندییەکانی پەرلەمانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بۆ بردنە سەرەوەی جێگەی موسولمانان لە دونیا بوو .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی  هەواڵدەری مەجلیس،" خەمیس عەتیە" نوێنەری  پەرلەمانی ئەردەن ڕۆژی چوار شەممە لە دوهەمین رۆژی کۆبوونەوەی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە تاران بە باسکردنیی ئەوەی کە دونیای ئیسلام بەڕەو ڕووی گیرو گرفتی فراوانە، وتی: بەختەوەرانە لە کۆنفرانسی تاران مەسەلەی فەلەستین لێکدراوەتەوە کە بابەتێکی گرنگی جیهانی ئیسلامە. نوێنەری مەجلیسی ئەردەن بە بیرهێنانەوەی ئەم بابەتە کە دوژمنان گەرەکیانە لە کۆر ونێوەندە نێو دەوڵەتییەکان بەرامبەر موسولمانەکان ڕاوەستن و لەم نێوانە دا ئەمریکا، بەریتانیا و زایۆنیستەکان بە تەمای خەوشاندنی مەسەلەی قۆدسن، بەڕاشکاوی وتی: ئەوان نازانن کە وڵاتە ئیسلامییەکان ئیزنی وەها کارێک نادەن و دەبێ بزانن قۆدس پێتەختی هەمیشەیی موسولمانەکانە .سێزدەهەمین  کۆنفرانسی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئەمڕۆ چوار شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی بەکاری خۆی ئەدات.

سەرپەیڤ