کانونی دوھەم 20, 2018 15:46 Asia/Tehran
  •  بەربژاری فەرمی ئەلسیسی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی مێسر

" عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری مێسر بە شێوەی فەرمی بەربژاری خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانیی سەرۆک مارەتی داهاتووی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلجەزیرە، ئەوە لە حالێکدایە کە ئەلسیسی بە هۆی  دانیی دوورگەکانیی تیران و سەنافیر بە عرەبستان بەڕەو ڕووی ڕەخنە وگازندەی بەربلاو بۆتەوە .

 بەم حالەیش بە هۆی نەهێشتنەوەی ژمارێک لە نەیاران،  ئەلسیسی تا بەڕادیەکی زۆر لە ململانێ هەڵبژاردنەکان دا غەنیمیکی جیددی نییە .

ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوە دەکات " سامی عەنان" سەرۆکی پێشووی ئەرکانیی گشتی سوپای مێسر یش بەربژاری خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆمارەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە .

 هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی مێسر لە مانگی مارچی ٢٠١٨ دا بەڕێوە دەچێت.

 یەکەمین هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی مێسر دوای سەرنخووونەی حۆسنی مۆبارەک لە ساڵی ٢٠١٢ بەڕێوە چوو و " محەممەد مۆرسی" بەربژاری پارتی ئازادی و دادگەری سەر بە ئیخوانۆلمۆسلمین ی مێسر، سەرکەوتووی ئەو بوو .

 دوا بە دوای وەلا داندرانی محەممەد مۆرسی، دووهەمین هەڵبژاردنەکانی مێسر لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەڕێوە چوو و لەو دا سیسی کە لەو سەردەمە دا سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان بوو بە سەرکەوتن گەییشت.

سەرپەیڤ