کانونی دوھەم 20, 2018 19:16 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی بەحرەینی خوازیاری ڕاگیرانی  سیاسەتەکانی هەڵاواردنی ڕەگەزی ڕژیمی ئەو وڵاتە بوو

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی بەحرەینی خوازیاری نواندنی گوشار بۆ سەر ڕژیمی بەحرەین بۆ ڕاگیرانی سیاسەتەکانی هەڵاواردنانەی تایفە خوازانە بوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم، ڕیکخراوی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤی "ئاشتی" لە ناوەندە نێو دەوڵەتییەکان داوایکرد بەحرەین بۆ ڕاگرتنیی سیاسەتی هەڵاواردنانەی ئەتنی و ئەشکەنجە و قۆڵبەست کردنەکانی سەرەڕۆیانەی نەیارانی سیاسی بە هۆی تاوانەکانیی هاوپێوەند بە ئازادی بەیان و ئازادی ، بخەنە ژێر گوشارەوە .

 سەرۆکی بەسی ئازادییەکانیی دینی لەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند ئامارگەلیک کە لەم ڕاپۆرتە دا هاتووە نیشان دەری بنپیکرانی ئازادییەکانی دینی لەو وڵاتە دایە .

 ئەو وتیشی: بنپێکرانی ئازادییەکان بریتییە لە دەرکرانیی حوکمەکانی ئیعدام و زیندانی تاهەتایی و هەروەها وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی و قۆڵبەست کردنە سەرەڕۆیانەکان .