پەلاماری هێزی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە فەلەستینییەکان
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە پەلامارکردنەسەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، ژومارێکی دیکە لە شارومەندانی فەلەستینییان گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستین، شایەتحاڵان دەڵێن : هێزی زایۆنیستی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە پەلامار کردنەسەر ناوەندی شاری ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون لاوێکی فەلەستینیان بەبیانووی هاوکاری لەگەڵ تاقمە خەباتکارەکان گرتووە و ڕەوانەی بەندیخانە کردووە .
هەروەها سوپای زایۆنیستی بە دانی وشداری بە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، ڕایگەیاند کە دوو ماڵی ئاوەدان لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس دەڕووخێنێ.
سوپای زایۆنیستی ئیدیعای کردووە کە ئەم ماڵانە مۆڵەتی چێکرانیان نەبووە .
هەواڵەکان لە باشووری جنین لە کەرتسی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردونیش دەڵێن: هێزی زایۆنیستی دوای پشکنینی ئەم ناوچەیە دوو شارومەندی فەلەستینی گرتووە و گواستوویەتی بۆ ناوەندەکانی ئاسایشیی خۆی .
زایۆنیستەکان بە ئامانجی گوشارخستنەسەر فەلەستینییەکان ، بەردەوام پەلامار دەکەنەسەر زەوینەکانیان و لاوان و تازە لاوانی فەلەستینی بەبیانووی جۆربەجۆر دەگرن و ڕەوانەی بەندیخانەیان دەکەن .
ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات بە گوشار خستنەسەر شارومەندانی فەلەستینی، ناچاریان بکات ناوچەکانیان بە جێ بێڵن تابتوانن زورتر بەسەر ئەم ناوچانە دا زاڵ بن.