وشداری دانی حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕژێمی زایۆنیستی
حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگەی هێزی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەقامگیر لە باشووری لوبنان، وشداری داوە بە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ چێکردنی شوورەی جیاکەرەوە لە سنوور لەگەڵ لوبنان.
بەپێی ڕاپورتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی کردوە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی چێکردنی شوورەی جیاکەرەوەلە سنووری لوبنان ڕانەگرێ، بەرەو هێزی ئیسرائیلی تەقە دەکات.
ماڵپەڕی ئەی بیست و چواری ئیسرائیل بە گێڕانەوە لە کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئەم ڕژێمە نووسی هێزی یونیفل لەترسی هاتنە دی کێشەی ئاسایشی دەستی دایەناردنی پەیامگەلێک بۆ باڵوێزانی بەریتانیا و ئەمریکا تائەم پەیامانە بگاتە بنیامین نتانیاهۆی سەرک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی .
شوورەی ئاساشیی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنوور لەگەڵ لوبنان هاوچەشنی سنووری میسر بە درێژایی سی کیلومەتر و بەرزایی شەش مەتر چێکراوە و ئەم شوورەیە 28 ملوێن دولار خەرجی دەبێت.