ڕژیمی زایۆنی کاری ڕۆنانی دیواری سنووری لەگەڵ لوبنانی دەستپێکردەوە
ڕژیمی زایۆنی کە دوای وشداری کاربەدەستانی لوبنانی بۆ ماوەی ٣ حەوتە شورەی چیمەنتۆی لە سنوور لەگەڵ لوبنانی ڕاگرتبوو جارێکی تر ڕۆنانی دەستپیکردەوە .
حیزبۆڵڵای لوبنان پێشتر لە ڕێگای هێزەکانی پارێزەری ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەقامگیر لە باشووری لوبنان(یونیفیل) بە ڕژیمی زایۆنی بۆ رۆنانی دیواری ناوبڕ لە سنوور لەگەڵ لوبنان وشداری داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ئیرنا، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان کە لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیر کراو گەییشتووە- شۆفەڵەکانی رژیمی زایۆنی کاری ڕۆنانی شورە کۆنکرێتیەکانی لە پێش دا چێکراویان دەست پێکردووە .
شورەی ئاسایشی تازەی ڕژیمی زایۆنی لە سنووری لەگەڵ لوبنان وەکوو سنووری مێسر، ، بە درێژایی ٣٠ کیلومەتر و بەرزایی شەس مەتر رۆدەنرێت و ئەم شۆرەیە ٢٨ ملوین دۆڵار خەرجی دەبێت.
لە درێژەی حەوتەکانی ئەمدواییە کاربەدەستە لوبنانییەکان لەوان : میشێل عۆن" سەرۆک کۆمارو ئەنجوومەنی باڵای بەرەڤانی ئەو وڵاتە جەختیان کردووە، ڕۆنانی شورە لە لایەن رژیمی زایۆنیستی لە ناوچە سەر سنوورییەکان لەگەڵ لوبنان وەک بنپێکردنی بریارنامەی ١٧٠١ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانە و بۆ پێشگرتن لە هەموو کردەوەکانی پێویست ئەنجام ئەدەن .
بریارنامەی ١٧٠١ـی ئەنجوومەنی ئاسایش کە دوای کۆتایی شەڕی ٣٣ رۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦ پەسەند کراوە، وشداری بە رژیمی زایۆنی ئەدات لە حاند کردەوەکانی دوژمنکارانەی دژی لوبنان، بەڵام ئەم رژێمە بێ سەرنجدان بەم بریارنامەیە بەردەوام هەرێمی ئاسمانی ، زەمینی و دەریایی لوبنان بنپێدەکات .