وشداری میسر لە بارەی دزەو کنەی داعش بۆ باکووری ئافریقا
وەزیری دەرەوەی میسر وشداری دا، ترۆریستانی داعش دوای شکست لە سوریا و عێراق لە هەوڵدان تا برۆنە وڵاتانی باکووری ئافریقا بەتایبەت لیبی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی لە قاهیرە ، " سامح شۆکری" رۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی مونیخ، بە وشداری دان لەبارەی هەوڵی ترۆریستانی داعش بۆ هەڵاتن لە سوریا و عێراق و ڕۆیشتن بەرەو باکووری ئافریقا بەتایبەت لیبیا، خوازیاری وشیاری هەموو وڵاتان لە بارەی چالاکییە نوێیەکانی داعش بووە .
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی مێسر، سامح شۆکری لەم دیدارە دا وتی: مێسر لە تاوسەندنیی مەترسی ترۆریسم بە تایبەت دوای گەرانەوەی ئەندامانی داعش لە عێراق و سوریا و هەوڵی ئەوان بۆ هەڵاتن لە لیبی و ناوچەی لێواری ( وڵاتانی مالی ، نیجر، موریتانی، چاد و بورکیانفاسۆ) بە تووندی نیگەرانە.
وەزیری دەرەوەی میسەر هەڵاتنی ترۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا بەرەو لیبیا و ناوچەی لێواری وەک هەرەشەیەک دژی ئاسایش و پاوەجێی سەرجەم ناوچەکە زانیوە . دانیشتنی ئاسایشی مونیخ(ئەڵمانیا) کە ڕۆژی هەینی دەستپێکراوە تا رۆژی یەکشەممە درێژەی دەبێت .