لە عەرەبستاندا شەڕی دەسەڵات هەر بەردەوامە
پرسی شەڕ لەسەر دەسەڵات، لە تایبەتمەندییە زەقەکانی ئالی سەعوودە
پرسی شەڕ لەسەر دەسەڵات، لە تایبەتمەندییە زەقەکانی ئالی سەعوودە و "سەلمان بن عەبدلعەزیز" ی پاشای سەعوودیا لە درێژەی گۆڕانکاری لە کاربەدەستە باڵاکانی ئەم وڵاتە، سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان، سەرکردەی هێزی ئاسمانی و سەرکردەی هێزی زەوینیی عەرەبستانی وەلا نا.
ئەندامانی ماڵباتی پاشایەتی، ژیانێکی خۆپەرەستانەیان هەیە کە ئاوەها بیرۆکەیێک بووەتە هۆی هەنگاوی پاوانخوازانەیان لە بواری دەسەڵاتدا.
لە ئاوەها کەشێکدا هەنگاوەکانی مەلیک سەلمان لە پەیوەندی لەگەڵ دانانی کوڕەکەی وەکوو وەلی عەهدی عەرەبستان تەشەنە سەندنی شەڕ لەسەر دەسەڵاتی بەدواوە بووە.
کوڕەکەی مەلیک سەلمان لە حاڵیکدا بووەتە وەلی عەهدی عەرەبستان کە بە پێی ڕاسپێری مەلیک عەبدولعەزیز دامەزرێنەری ماڵباتی سەعوودی، بڕیار بووە دەسەڵات لە برایێکەوە بگاتە براکەی تر و هەتا کاتێ کوڕەکانی ئەو زیندوون، دەسەڵات نەکەوێتە دەستی بەرەی سێهەمی شازادەکان.
شەپۆلی نوێێ وەلانانەکان لە عەرەبستان پیشاندەری بێ ئاکامییەکانی عەرەبستانە لە شەڕی یەمەندا.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
سعودییەکان بە داکۆکی ئەمریکا پەلامار دەکەنەسەر خەڵکی یەمەن و وڵاتانی ئەورووپایی سەرباری پەرەسەندنی ژوماری کوژراوانی خەڵکی سیڤیل لە پەلاماری ئاسمانی، فرۆشتنی چەکەمەنی بە عەرەبستان درێژە پێ دەدەن.
هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ هەوڵی عەرەبستان و کەڵک وەرگرتنی لە چەکی هێشوویی ئیدانە کرد.
ئاڵوگوڕی بەردەوام لە نێوان کاربەدەستانی عەرەبستانی بەتایبەت کاربەدەستە سەربازی و ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە لە نزیک 3 ساڵی ڕابردووشدا بووەتە هۆی سەرلێ شێواوی ڕوو لە زیاد بوونی ئالی سەعوود لە بەرامبەر خۆڕاگری جەماوەری یەمەندا.