ئادار 03, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • داکۆکی میسر لە سووریا لەهەمبەر گرووپە تیرۆریستییەکان

نوێنەری هەمیشەیی میسر لەڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داکۆکی لە سووریا دەکا لەهەمبەر تیرۆریستان لە غوتتەی رۆژهەڵاتیی دەمشق.

بەپێی راپۆری رۆژنامەی "القدس العربی"؛ عەلا یوسف نوێنەری هەمیشەیی میسر لەڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە کۆڕی لوتکەیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بۆ تاووتوێی رەوشی سووریا، پێیان داگرت: گرووپە تیرۆریستییەکان هۆی تەشەنای تێکهەڵچوونەکان لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی دەمشقن.

نوێنەری هەمیشەیی میسر لەڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، لەو دانیشتنەدا کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژیی دژ بەکەسانی سیڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان لەسووریاشیان شەرمەزار کرد.

عەلا یوسف و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە لەو کۆڕەدا هەروەها جەختیان کرد لەسەر گرینگیی هاوبەشیی کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان، داعش، بەرەی نوسرەو گرووپەکانی دیکە وابەستەی و جێ بەجێ کرانی گشتداگری بڕیارنامەی٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢٤ی فێڤرییە بڕیارنامەی٢٤٠١ی بەمەبەستی چەسپاندنی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە سووریاو ڕەخساندنی هەلی دەسڕاگەیشتنی مرۆدۆستانە بە ناوچە گەمارۆدراوەکان، بەکۆی دەنگ پەسەند کرد.

پەسەندکرانی ئەو بڕیارنامە لەبارودۆخێکدا ئەنجامیگرت کە بەگوشاری ڕووسیا، گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان هێزەکانی ئەلقاعیدە، بەرەی نوسرەو داعش لەژێر چەتری داکۆکیی ئەو ئاگربڕە، هاتنەدەر.

سەرپەیڤ