سەفەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ قاهیرە و دیدار لەگەڵ ئەلسیسی
عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری میسر لە دیداری لەگەڵ سەلیم جەبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر پشتگریی قاهیرە لە بەغدا لە هەموو بوارەکان دا جەختیکرد.
بە گویرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ و باسی سومەرییە نیوزی عێراق، نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند چەبووری ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی مێسر لە قاهیرە،پێتەختی مێسر دیداری کرد.
لەم بەیاننامەیە دا هاتووە ، سەلیم جەبووری بە پیرۆزکردنی سەرکەوتنی دیسانەوەی ئەلسیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی میسر، وتی دەوڵەتی بەغدا لە رۆڵی میسر لە بنیاتنانەوەی عێراق و شارە ئازادکراوەکان لە بوونی ترۆریسم وهەروەها لە سەرمایە نانەوەی قاهیرە لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق پێشوازی دەکات.
لەم بەیاننامەیە بە گێرانەوە لە جەبووری هاتووە "عێراق بەرەو قۆناخێکی گرنگ دەروات کە بە بسیجی هەوڵەکانی عەرەبی و نیو دەوڵەتی و هەماهەنگی باڵا بەتایبەت لە پرسی خەبات دژی ترۆریسم و ریکخراوە چەکدارانەکان و هەروەها لە ناوبردنی لەمپەرەکان لە رێگای بەڕێوە بردنی دانووستانی بنیاتنەر پێویستی هەیە .
سەلیم جەبووری ڕۆژی سی شەممە لە سەر بانگێشتنی فەرمی کاربەدەستە مێسرییەکان گەییشتە قاهیرە ، سەلیم جەبووری لە دیداری لەگەڵ " عەلی عەبدولعال" ، سەرۆکی پەرلەمانی مێسریش لە سەر گرنگایەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە ١٢ مانگی مای داهاتوو بەڕێوە دەچێتی جەختیکرد.