هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان و داهاتووی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە
نۆزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنان لە حاڵێکدا پاش 5 ساڵ وەستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئایار بەڕێوە چوو کە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە هەلومەرجێکی قەیراناوی و ناهێمندان.
خەڵکی لوبنان لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ لە نێوان 583 بەربژار، 128 کەس دەنێرنە پەرلەمان هەتا ئەم دامەزراوەیە سەرباری ئەرکی یاسادان، بوارەکانی هەڵبژاردنی سەروک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ، دەستەبەر بکات.
لوبنان سیستمێکی پەرلەمانی هەیە و بنەمای دەوڵەتیش لە پەرلەمانەوە پێک دێت بە واتایەکی تر پەرلەمان، بناغەی دەسەڵات لە لوبنان دایە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و دانی دەنگی متمانە بە سەرۆک وەزیران، بەشی سەرەکیی ئەرکەکانی ئەم دامەزراوەیە .
بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی لوبنان لە هەلومەرجی ئێستاکەدا ئەتوانین بە ویست و پێداگرییەک لەسەر پاوەجێی ئەو وڵاتە بزانین.
هەواڵدەریی ڕۆیترز لە ڕاپۆرتێکدا دانی بەوەدانا کە حیزبوڵڵای لوبنان بە ژومارەی کورسیی زیاتر لە ڕابردوو، هەڵبژاردنەکان تێپەڕ دەکات. حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ ئەرتەشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە، شان بە شانی یەکتر بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو لە ڕزگار کردنی ناوچە سنوورییەکانی لوبنان و شکەست دانی تیرۆریستان لەو وڵاتەدا.
لەڕاستیدا ئەو ئاسایش و هێمنییە وا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، ئێستاکە لە لوبناندا هەیە، بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی حیزبوڵڵاوە دەستەبەر بووە.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان، دەرفەتێکە بۆمۆدێرنکرانی چینی سیاسیی زاڵ لە لوبنان، چونکە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو خولە بەگوێرەی دەستووری ڕێژەیی (نسبییەت)ـە و میکانیزم و سەرچەشنی نیسبییەت ماف بەهەموو گرووپە سیاسییەکان بەئەندازەی پلەوپێگەی سیاسی وجەماوەرییان دەدات.
گۆڕانکارییەکانی لوبنان لەم ساڵانەی دواییدا پیشان دەدات کە پیلانی بیانییەکان چ حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان و چ دەسەڵاتدارە عەرەبییەکان، لە پێناو بردنە پەراوێز و لادانی تەوەرەی خۆڕاگری لە گۆڕەپانی بابەتەکان، بە بێ ئاکام ماوەتەوە.