May 10, 2018 19:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٢١ تیرۆریست لە باژێڕی سینای مێسر

سوپای مێسر باسی لە کوژرانیی ٢١ تیرۆریست کرد لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی هێزی سەربازیی و پۆلیسی وڵاتەکەی لەناوچەی سینا لەماوەی چەند رۆژی رابردوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی، سوپای میسر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، ٢٣٨ کەسیش لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سەربازی و پۆلیسی ئەم وڵاتە لە ناوچەی سینا لە ڕۆژانی ئەمدواییە قۆڵبەست کراون.

 لەم بەیاننامەیە دا هاتووە، ٢٥٩ ترۆریست و ٢٥٩ سەربازی ، لە

 

سەرەتای ئەم ئۆپەراسیۆنە تا بە ئێستا کوژراون و ژمارەی کەسانی قۆڵبەست کراوە گەییشتۆتە ٤ هەزار و ٤٦٧ کەس.

 سوپای مێسر بە بەشداری پۆلیسی ئەم وڵاتە لە مانگی ڤیفرییە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "سینا ٢٠١٨"ـی بەمەبەستی وەدەرنانی ترۆریستان لەم ناوچەیە دەستپێکردووە.

 ئەمە لە حالێکدایە  کە ڕێکخراوی چاوە دێری مافی مرۆڤ لەم بەینە لەبارەی مەترسی قەیرانی ئینسانی لە ناوچەی سینای مێسر وشداری دابوو.

 ناوچەی سینا، شۆێنێک کە لقی مێسری داعش چالاکی خۆی لەو دا ئەنجام ئەدات، لەچەند ساڵ لەمەو بەرەوە  گیرۆدەی تووندو تیژی بۆتەوە .

 

سەرپەیڤ