تەقە لە ناوچەی سینای میسر
سوپای میسر ڕایگەیاند، دوو سەربازی وڵاتەکەی لەئەنجامی تەقەی نێوان سەربازان و تیرۆریستانی ئەندامی داعش لەباکوورو ناوەندی ناوچەی سینا کوژراون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، سوپای میسر ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە تێکهەڵچوونی هێزەکانی سوپا لەگەڵ تیرۆریستانی داعشی لەناوەند و باکووری ناوچەی سینا، چوار سەربازیش بریندار بوون.
بەپێی بەیاننامەی سوپای میسر، هەشت تیرۆریستی ئەندامی داعش پاش ئەو تەقەو تێکهەڵچوونە کوژران.
سوپای میسر بەهاوبەشیی پۆلیسی ئەو وڵاتە لەمانگی فێڤرییە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە"سینا٢٠١٨"ی بەئامانجی دەرپەڕاندنی تیرۆریستان لەو ناوچەیە دەس پێ کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ئەم بەینە لەبارەی مەترسیی قەیرانی مرۆیی لە ناوچەی سینای میسر وشداریی دابوو.
ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ حەوتەی ڕابردووش ڕایگەیاند، وێران کرانی ناوچە ئاوەدانەکان و شوێنە بازرگانیی ومەزراکان لەو ناوچەیە لەکاتی دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە"سینا٢٠١٨"وە پەرەی سەندووە.
ناوچەی سینا، شوێنێک کە لقی میسریی داعش چالاکی خۆی تێدا چڕکردۆتەوە، لەچەند ساڵی ڕابردوووە لەگەڵ توندوتیژی وئاڵۆزیی بەرەوڕوویە.