حوزه‌یران 04, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • مالومێکی جولەکە: پێکھاتنی ڕژێمی زایونی ھیچ ڕەوایەتییەکی نییە

وتەبێژی بزوتنەوەی دژی زایونیی ( ناتۆری کارتا) ڕایگەیاند: پێکھاتنی ڕژێمی زایونی بیدعەت لە دینی یەھووددا بووەو لە ڕووی ئایینییەوە ڕەوایەتی و شەرعییەتی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران،یەسرائیل دەیڤید وایس وتەبێژی بزوتنەوەی دژی زایونیی ( ناتۆری کارتا) وێڕای پێداگرتن لە سەر ساختە بوونی ڕژێمی زایونی وتیشی: لە تەورات دا ڕاشکاوانە پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە ھۆزی جولەکە کە دوور خراوەتەوە، مافی دامەزراندنی حکومەتی نییە، نەک ھەر لە فەلەستین دا بەڵکو لە ھیچ شوێنێکی دیکەی گۆی زەوی .

وایس وتیشی: لە ھیچکوێی دینی جولەکەدا باسی ئەوە نەکراوە کە بناغەی ئەم ئایینە دەبێ لەسەر کوشت و بڕودەرپەڕاندنی خەڵک لە نیشتیمان و زێدی باب و باپیرانیان بێت.

ئەم مالومە جولەکەیە لە بارەی ڕۆڵی ڕژێمی زایونی لە دروست کردنی بشێوی و ناکۆکی لە ناوچەکەش دا وتی: جولەکەکان سەدان ساڵ لە نێو موسڵمانان لەوپەڕی ئاشتی و دۆستایەتی دا ژیاون کەچی ڕژێمی زایونی شەڕێکی ئایینی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا وەڕێ خست کە ھەتا ئێستاش ھەر بەردەوامە.

دەیڤید وایس وێڕای ئاماژە کردن بە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بەرەو قودس لە ١٤ی مای داو ھاوکات لەگەڵ (ڕۆژی نەھامەتی) وتیشی: ئەو کارەی دەوڵەتی ئەمریکا بڕیارێکی شەیتانی بوو کە پێکەوەھەڵشاخانی نێوان دوو ھۆزی جولەکەو موسڵمانی کە سەدان ساڵ بە ئاشتەوایی پێکەوە ژیاون، پەرە پێ دا.

دەیڤید وایس وتەبێژی بزوتنەوەی دژی زایونیی ( ناتۆری کارتا) لە مەڕ کەمتەرخەمیی میدیاکانی ئەمریکا سەبارەت بە لەقاودانی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونیش وتی: لە ئەمریکادا یاسایەک تێپەڕێندراوە کە ھەر چەشنە ڕەخنەگرتنێک لە ئیسرائیل وەک ھەوڵێکی دژی جولەکە لێک دەدرێتەوە و ئینجا پێشێل کردنیشی سزای بۆ دیاری کراوەو دیارە میدیاکانی ئەمریکش بەتەواوی لەم بابەتە دەترسن.

( ناتۆری کارتا) Neturei Karta،  کەمینەیەکی جولەکەی ئارتۆدۆکسی دژی زایونییە کە وەک ڕێکخراوەی یەکگرتنی جولەکەکانی دژی زایونیزمیش ناسراون.

سەرپەیڤ