هەنییە ، ڕەزامەندی حەماسی لەگەڵ گەڵاڵەی ئاشتی نیشتمانی ڕاگەیاند
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕەزامەندی تەواوی ئەو بزوتنەوەیەی لە گەڵ گەڵاڵەی نوێ میسر لە بواری ئاشتی نیشتمانی لە فەلەستین بە وەزیری هەواڵگری میسر ڕاگەیاند .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری مێهر ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ عەباس کامل وەزیری ئیتلاعاتی میسر وتی : ئەو بزووتنەوەیە بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی تایبەتی پرسی فەلەستین و پەلاماری مەترسیدار دژی ئەو پرسە بە تایبەت لە بواری قودس و ئاوارە فەلەستینەکان لە گەڵ گەڵاڵەی نوێ ئاشتی نیشتمانی میسر ڕەزامەندی دەربڕی . لە هەمان حاڵدا مووسا ئەبوو مەزروق ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماسیش ئەم دواییانە گەڵاڵەی پێشنیارکراوی میسر بەو بزوتنەوەیەی لە بواری ئاشتی نیشتمانی لە گەڵ بزووتنەوەی فەتحی شی کردەوە و وتی : لە گەڵاڵەی نوێ ساز و کارەگەلێک بۆ جێ بە جێ کرانی ئاشتی نیشتمانی کە گەیشتووەتە بن بەست دیاری کراوە و بڕیارە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا جێ بە جێ بکرێت . ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە حەماس وتووێژگەلێکی نوێ سەبارەت بە ئاشتی نیشتمانی ئەنجام نادات و هەموو کردەوەکان بە پێی ڕێککەوتنەکانی پێشوو ئەنجام دەبێت وەبیریشی هێنایەوە کە حەماس ئامادەی جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەی پێشنیاری میسرە و ئیرادەی تەواوی بۆ ئەو کارە هەیە و تەنیا چاوەڕوانی وڵامی بزووتنەوەی فەتح بەو گەڵاڵەیەیە . بزوتنەوەکانی فەتح و حەماس پێشتریش لە 12 ئوکتوبری 2017 لە قاهیرە ڕێککەوتنی ئاشتی نیشتمانیان واژۆ کرد . دوای ڕێککەوتنی ئاشتی نیشتمانی بزووتنەوەی حەماس لێژنەی ئیداری لە کەرتی غەززەی هەڵوەشاندەوە و یارمەتی دا بە فەراهەم بوونی بواری چالاکی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی فەلەستین لە غەززە .