بانگەشەی ڕیاز: حوسییەکانی بە مووشەکی ئێرانی خاکی عەرەبستان دەپێکن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i345851-بانگەشەی_ڕیاز_حوسییەکانی_بە_مووشەکی_ئێرانی_خاکی_عەرەبستان_دەپێکن
نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشدا بانگەشەی کرد: حوسییەکان مووشەکی سازکراو لە ئێران بەرەو خاکی عەرەبستان دەتەقێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2018 10:08 Asia/Tehran
  • بانگەشەی ڕیاز: حوسییەکانی بە مووشەکی ئێرانی خاکی عەرەبستان دەپێکن

نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشدا بانگەشەی کرد: حوسییەکان مووشەکی سازکراو لە ئێران بەرەو خاکی عەرەبستان دەتەقێنن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عەبدوڵلا موعەلمی" نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە لێکدانەوەی باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەت غەززە و چیاکانی جەولان وتی: حوسییەکان مووشەکیی سازکراو لە ئێران بەرەو خاکی عەرەبستان دەتەقێنن و ئەوەی لە دەستیان بێ دەیکەن بۆ ئەوەی پێش بە دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایش لە یەمەن بگرن.

موعەلمی سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی یەمەنیش بە لەبەرچاو نەگرتنی جەنایەتەکانی بەناو هاوپەیمانی سەعوودی لەم وڵاتەدا وتی: بێ گومان بۆ ڕزگار بوونی یەمەن تەنیا یەک ڕێگا هەیە و ئەویش بڕینی دەستی حوسییەکان (بزووتنەوەی ئەنساروڵلا) لەم وڵاتەیە.

 دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە..