هائارێتس: عەرەبستان مانگانە پێنج ملیارد دۆلار دەدا بە بەکرێگیراوانی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i346473-هائارێتس_عەرەبستان_مانگانە_پێنج_ملیارد_دۆلار_دەدا_بە_بەکرێگیراوانی_لە_یەمەن
رۆژنامەی ئیسرائیلیی هائارێتس نووسی: عەرەبستان مانگانە پێنج ملیارد دۆلار دەدا بە بەکرێگیراوەکانی کە خەڵکی ئەمریکای باشوور و ئەفریقان لە شەڕی دژ بە یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2018 09:29 Asia/Tehran
  • هائارێتس: عەرەبستان مانگانە پێنج ملیارد دۆلار دەدا بە بەکرێگیراوانی لە یەمەن

رۆژنامەی ئیسرائیلیی هائارێتس نووسی: عەرەبستان مانگانە پێنج ملیارد دۆلار دەدا بە بەکرێگیراوەکانی کە خەڵکی ئەمریکای باشوور و ئەفریقان لە شەڕی دژ بە یەمەن.

رۆژنامەی ئیسرائیلی هائارێتس نووسی: درێژخایەن بوونی شەڕی یەمەن لەکاتێکدایە کە ریاز جگە لە تەیاربوونی بە پێشکەوتەترین چەکئامێرە ئەمریکییەکان، زانیاری بەنرخیش لە ئەمریکا وەردەگرێ.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە بەئاماژە بە دژواربوونی شەڕی هاوپەیمانیی سەعوودی لە یەمەن و درێژەی هەڵاتنی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بەپێچەوانەی ئیدیعای هاوپەیمانیی سەعوودی دانی بەوەدانا کە عەرەبستان تائێستا پەلامارگەلێکی بۆسەر پێگەکانی گرووپی ئەلقاعیدە لەباشووری یەمەن ئەنجام نەداوە.

بەپێی ڕاپۆری چەند سەرچاوەیەک لە یەمەن، عەرەبستان و ئیمارات لە دەس وپێوەندییەکانی ئەلقاعیدە بۆ تەشەناپێدانی ئاڵۆزییەکان لە یەمەن کەڵک وەردەگرن.