ئەلحوسی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی کوشت وبڕی منداڵانی یەمەنی لە "ضحیان" دەرکردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i347056-ئەلحوسی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئەمریکا_فەرمانی_کوشت_وبڕی_منداڵانی_یەمەنی_لە_ضحیان_دەرکردووە
"محەممەد عەلی ئەلحوسی" سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە لە وتاردانەکەی لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی قوتابیانی گیان لەدەستداو لە سەعدە، وتی: ئەمریکا لەبەر درێژەی یارمەتییەکانی بە سەعوودییەکان ، بەرپرسی سەرەکیی ئەو تاوانکارییە لەدژ منداڵانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2018 12:08 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی کوشت وبڕی منداڵانی یەمەنی لە

"محەممەد عەلی ئەلحوسی" سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە لە وتاردانەکەی لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی قوتابیانی گیان لەدەستداو لە سەعدە، وتی: ئەمریکا لەبەر درێژەی یارمەتییەکانی بە سەعوودییەکان ، بەرپرسی سەرەکیی ئەو تاوانکارییە لەدژ منداڵانە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، محەممەد عەلی ئەلحوسی لەو ڕێوڕەسمەدا، کوشت وبڕی منداڵان لە "ضیحان" ، ی بە دووپات کرانەوەی تاوانکاریی ئەمریکییەکان لە ژاپۆن و گشت وڵاتان زانی و وتی: تاوان لەدژ قوتابیانی یەمەنی، شووناسی تیرۆریستیی دەسدرێژکارانی سەعوودی و هاوپەیمانانی ئەوانی ، ئاشکرا کرد.

محەممەد عەلی ئەلحوسی وتی: ئەگەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی ئەو کوشت وبڕەی دەرنەکردبا، عەرەبستان وئەفسەرانی ئەمریکی لە ژوورەکانی سەرکردایەتی نەیاندەتوانی ئەو تاوانە ئەنجام بدەن.

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن هەروەها وتی: یەکە مووشەکییەکانی یەمەن ، ترس ودڵەڕاوکێی خستووە نێو دڵی دوژمن و هێزە یەمەنییەکان درێژە دەدەن بە ئۆپراسیۆنەکەیان لەدژ دەسدرێژکاران.

هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ دووسەممە بەئامادەبوونی بەرفراوان، تەرمی قوتابیانی گیان لەدەست داو لە سەعدە، یان ئەسپەردە کردو ڕق و نەفرەتی خۆیان لە دەسدرێژکاران و لەسەروویانەوە ئەمریکا، ئیسرائیل وعەرەبستان راگەیاند.

بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە، دروشمیان لەدژ ئەمریکاو هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بەرز کردەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود شەوی پینج شەممە پەلاماری پاسێکی هەڵگری قوتابیانی یەمەنیان دا لە شاری "ضیحان"ی سەر بەپارێزگای سەعدەی یەمەن کە بەهۆیەوە، پەنجاو پێنج کەس کوژران و نزیک بە هەشتا کەسیش بریندار بوون.