نەتەوە یەکگرتووەکان : غەززە کەوتۆتە بەردەم هەڕەشەی لەنێوچوونی بەتەواوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i349486-نەتەوە_یەکگرتووەکان_غەززە_کەوتۆتە_بەردەم_هەڕەشەی_لەنێوچوونی_بەتەواوی
ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی پێنجشەم لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە سەبارەت بە فەلەستین راشکاوانە ڕایگەیاند؛ کەرتی غەززە لە ڕووخان و تیاچوونی بە تەواوەتی دام و دەزگە ژێرخانیەکانی نزیک بۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2018 06:02 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان : غەززە کەوتۆتە بەردەم هەڕەشەی لەنێوچوونی بەتەواوی

ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕۆژی پێنجشەم لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە سەبارەت بە فەلەستین راشکاوانە ڕایگەیاند؛ کەرتی غەززە لە ڕووخان و تیاچوونی بە تەواوەتی دام و دەزگە ژێرخانیەکانی نزیک بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "نیکۆلای ملادینۆف" Nikolay Mladenov هەروەها ئاماژەی کردە بەردەوام بوونی شارۆچکەسازییە نایاساییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە فەلەستینییەکان و ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئیسراییل تا ئیستا هیچ هەنگاوێکی بۆ جێبەجێ کرانی بریارنامەی ٢٢٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایش هەڵنەگرتووە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٣ی دێسەمبەری ٢٠١٦ لە بڕیارنامەیکدا (بڕیارنامەی ٢٣٣٤) داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد خێرا و بە تەواوەتی هەموو پرۆژەکانی شارۆچکەسازیی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو راگرێ.

ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بە بێ ئاوڕدانەوە لە داخوازەکانی کۆمەڵگەی جیهانی درێژە دەدات بە ڕۆنانی شارۆچکە زایۆنییەکانی و لەم بوارەدا پشتی بە داکۆکی و پشتیوانیی ئەمریکا بەستووە.