مێدیا زایونیەکان : مۆتەکەی مووشەکی "ئێس سێسەد" چاوەڕوانی تلاویڤ "ە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i349758-مێدیا_زایونیەکان_مۆتەکەی_مووشەکی_ئێس_سێسەد_چاوەڕوانی_تلاویڤ_ە
مێدیاکانی ڕژیمی زایونی بڕیاری دەوڵەتی ڕووسیا بۆ دانی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس سێسەد بە ئەرتەشی سووریایان بە مۆتەکەیەک زانی بۆسەر تلاویڤ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2018 12:56 Asia/Tehran
  • مێدیا زایونیەکان : مۆتەکەی مووشەکی

مێدیاکانی ڕژیمی زایونی بڕیاری دەوڵەتی ڕووسیا بۆ دانی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس سێسەد بە ئەرتەشی سووریایان بە مۆتەکەیەک زانی بۆسەر تلاویڤ .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی سێشەمەی  ئەلعالەم ؛ ڕۆژنامەی جروزالم پوست لەو بارەوە نووسی   وەها بڕیارێک  هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ  سەر ئەرتەشی  ئیسرائیل  چۆنکوو ئێس سێسەد کاریگەری بە ربڵاوی دەبێت لەسەر  بەرگری  ئاسمانی  سووریا .کاناڵ نوی   ڕژیمی زایونییش لە کاردانەوە بە دانی ئەو سیستمە لە دوو هەفتەی داهاتوو بۆ سووریا ڕایگەیاند مۆتەکەیەک لە ماوەی  دوو هەفتەی  داهاتوو  چاوەڕوانی   ئیسرائیلە . ولادیمیر پووتین  سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو  دووشەمە  کردەوەی  فڕۆکەکانی   ڕژیمی زایونی بە هۆکاری سەرەکی سەرنخوونی  فڕۆکەی ڕووس  لە لایەن   سیستمی   بەرگری  ئاسمانی  سووریا  لە  خاکی ئەو وڵاتە زانی . هاوکات  سێرگێیی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیاش جەختی کرد   بۆ پاراستنی سەربازانی ڕووسی  لە سووریا  لە ماوەی  دوو هەفتە  سیستمی    ئێس  سێڵەد  ڕادەستی    دەوڵەتی سووریا دەکرێت .  ڕۆژنامەی  واوە  ناوچەیی   ڕای ئەلیوم  ئەمڕۆ   نووسی   بڕیاری    ڕووسیا  بۆ  تەیار کردنی   سووریا  بە  سیستمی  بەرگری مووشەکی   ئێس  سێسەد  وڵامی گوڕچگبڕ  لە لایەن  ڕووسه کان بە ئیسرائیلە  کە  لە هەمبەر   تووڕەیی مسکو ناچار بە  بێ دەنگە لێکردن بوونە .