ئوپڕاسیونی هاوبەشی فڕۆکەی بێ سەرنشین و تۆپخانەیی یەمەن لە لێواری ڕۆژئاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i350445-ئوپڕاسیونی_هاوبەشی_فڕۆکەی_بێ_سەرنشین_و_تۆپخانەیی_یەمەن_لە_لێواری_ڕۆژئاوایی
یەکەکانی فڕۆکەی بێ سەرنشین و توپخانەیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشدا بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە لێوارەکانی ڕۆژئاوایی کردە ئامانج .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2018 14:54 Asia/Tehran
  • ئوپڕاسیونی هاوبەشی فڕۆکەی بێ سەرنشین و تۆپخانەیی یەمەن لە  لێواری ڕۆژئاوایی

یەکەکانی فڕۆکەی بێ سەرنشین و توپخانەیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشدا بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە لێوارەکانی ڕۆژئاوایی کردە ئامانج .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی  ئەلعالەم   لەو ئوپڕاسیونەدا  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن  بنکەی  هێزەکانی  هاوپەیمانی سەعوودی  لە باکووری   ئەلنخیلە   لە حودەیدەیان کردە ئامانج  کە بە هِۆەوە  ژومارێک  لەو هێزگەلە کوژران یان بریندار بوون   و خەسارێکی زۆر درا  لە کەرەستەکانی ئەوان .  سەرچاوەیەکی  ئاگاداری سەربازی وتی  یەکەکانی مووشەکی ئەرتەشی  یەمەنیش بنکەی  دەسدرێژکارانی  یەعوودیان  لە باشووری  ڕوژئاوای  ئەلدریهمی  لە حودیدەیان دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی   تێکشانی  تڕوموبیلێکی زرەیی  و بوڵدزێرێکی  سەربازی  و ژومارێک  لە هێزەکانی  هاوپەیمانی سەعوودی کوژران و بریندار بوون . بەدوای  تەقینەوەی بومبێک لە ڕوژهەڵاتی  ئەلتەحیتا  لە لێواری  ڕوژئاوایی  یەمەنیش  ژومارێک  لە بەرکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و یان  بریندار بوون . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان دوو ئوپڕاسیونی سەربازی دیکەیان دژی  بنکەی  بەکرێگیراوانی  سەعوودی  لە مەقبنە  هەڵکەوتوو  لە پارێزگای  ڕوژئاوایی یەمەنیان  ئەنجام دا .