ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس لە کەرتی غەززەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان
تێکهەڵچوونی نێوان موقاوەمەی فەلەستین و رژیمی زایۆنی لە سنورەکانی کەرتی غەززە بەناوبژیوانی میسر، لە سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممەوە ڕادەگیردرێ.
پاش سەفەری شاندی ئاسایشیی میسر بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان، سەرچاوە هەواڵییەکان، دەسپێکی ئاگربەس لە کەرتی سنووریی غەززەیان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "ئیسماعیل هەنییە" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: ئەگەر داگیرکەرانی دەسدرێژکار بوەستێنن، گەڕانەوە بۆ تەبایی لەبارەی ئاگربەس مومکین دەبێ.
گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززەش ڕایانگەیاند: موقاوەمەی فەلەستین هەتا کاتێک کە دوژمنی زایۆنی پێبەندی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس بێ، پێبەندی دەبێ.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیێندرانی ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەس، میدیا ئیسرائیلیەکان دانیان نا بە شکستی رژیمی زایۆنی لەهەمبەر گرووپە خۆڕاگرەکان لە کەرتی غەززە.
"ئیهود یەعری" شرۆڤەکاری پرسە عەرەبییەکانی کەناڵی١٣ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل، وتی: حەماس دەیەوێ هاوکێشەی نوێی پێشگرانە لەهەمبەر ئیسرائیل ڕەچاوبکات، ئەوە ئیسرائیل نییە کە لەمپەری پێشگرانە لەبەردەم حەماس دادەنێ.
رژیمی زایۆنی لە سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە پەلاماری بەرفراوانی لەدژ خەڵکی سیڤیل لە کەرتی غەززە دەسپێکردووە، تائێستا ١٣ فەلەستینی لەو پەلامارە هۆڤانانە شەهید و دەیان شارومەندیی سڤیلیش بریندار بوون.
خۆڕاگریی فەلەستینیش لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی و پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، نزیک بە٥٠٠مووشەک و ڕۆکێتی گرتووەتە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەورووبەری ئەو کەرتە کە بەهۆیانەوە دوو زایۆنی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.