کوژرانی سێ منداڵ لە پاکستان لەئاکامی تەقینەوەی گوللە هاوەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i352921-کوژرانی_سێ_منداڵ_لە_پاکستان_لەئاکامی_تەقینەوەی_گوللە_هاوەن
لەئاکامی تەقینەوەی گوللەهاوەنێکی کۆن لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ منداڵ لە پاکستان لەئاکامی تەقینەوەی گوللە هاوەن

لەئاکامی تەقینەوەی گوللەهاوەنێکی کۆن لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیون،  ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی چوارشەممە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سوات لە ناوچەی خەیبەر پەختونخا لە باکووری ڕۆژاوای پاکستان ڕووی دا کە بە هۆیەوە سێ منداڵ کوژران و منداڵێکی دیکەش بریندار بوون.

دوای ئەم تەقینەوەیە هێزی پۆلیس و خەڵک هاتنە نێو ئەم گوندە.

خەیبەر پەختونخا  لە ئەیاڵەتەکانی ناهێوری پاکستانە.

تائێستا سەدان کەس لە خەڵکی پاکستان لەم ئەیالەتە لەبەر پەلاماری  تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان تالیبان، کۆمەلی ئەحرار و سپای سەحابە کوژراون.