شەهیدبوونی بەندیەکی سەعودیایی بەهۆی ئەشکەنجە کران لە زیندانەکانی رژێمی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i356190-شەهیدبوونی_بەندیەکی_سەعودیایی_بەهۆی_ئەشکەنجە_کران_لە_زیندانەکانی_رژێمی_عەرەبستان
شارومەندێکی سەعودیایی کە لە خۆپێشاندانە ئاشتیانەکەی شاری " قەتیف "ی سەربە پارێزگەی شەرقیە گیرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆری لەنێو زیندانی "دمام" ی عەرەبستان شەهید کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2019 15:58 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی بەندیەکی سەعودیایی بەهۆی ئەشکەنجە کران لە زیندانەکانی رژێمی عەرەبستان

شارومەندێکی سەعودیایی کە لە خۆپێشاندانە ئاشتیانەکەی شاری " قەتیف "ی سەربە پارێزگەی شەرقیە گیرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆری لەنێو زیندانی "دمام" ی عەرەبستان شەهید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی " مراە ئەلجەزیرە " ئەم شارومەندە سەعودیە بە ناوی" نایف ئەحمەد ئەلعومران" خەڵکی " قەتیف" لە پاڕێزگەی ئەلشەرقیە" ی عەرەبستان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە زیندانی ئەلدمام " دابوو دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ لە زیندان وئەشکەنجە کرانەکەی ڕۆژی  ڕابردوو هەینی شەهید بوو. لە مانگی نڤۆامبەری ڕابردویش هەواڵی مردنی  " تورکی بن عەبدولعەزیز ئەلجاسر" ڕۆژنامەوان ونووسەری سەعودی لەژێر ئەشکەنجەی زۆرقورس لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە بڵاو کرایەوە. ڕێکخراوی دیدەوانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٨ ڕایگەیاند : ڕژێمی عەرەبستان هەزاران کەسی بەبێ دادگەیی کران ، لە بەند کردووە. بەپێی ڕپاۆرتی ئەم رێکخراوەیە بڕیک لە زیندانیەکان تەنانەت هەتا فرەتر لە دەساڵ بەبێ درانی  حۆکم لە زیندانەکانی عەرەبستان لە گرتووخانەدان. لە یەک ساڵی ڕابردوو بە تایبەت دوای دانرانی " محەممەد بن سەلمان" وەکوو پاشای عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکا وئیسراییل لە ناوچە پێو شوێن دەگرێت دەیان هەزار کەس لە بازرگانەکان، ڕوحانیەکان، شازادەو زانایانی ئەم وڵاتەیش دەسگیر وڕەوانەی زیندانی کراون.