حوکمی لە سێدارەدان بۆ هەشت گۆمانلێکراو ی هەوڵ بۆ تێڕوڕ کرانی ئەلسیسی
هەشت کەسی گۆمانلێکراو بۆ هەوڵ بۆ تڕوڕی عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر و موحەمەد بن نایف پاشمیری پێشووی عەرەبستان لە ساڵی 2014 مەحکووم بە ئیعدام بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی شینهوا لە قاهیرەوە دادگای سەربازی لە میسر ڕۆژی دووشەمە هەروەها ڕۆژی شەشەمی مانگی مارس بە مەبەستی ڕاگەیندرانی حوکمی کاتیی بۆ 292 کەس لە تاوانبرانی دیکەی ئەو دۆسیە دیاری کرد . ئەو کەسانە تاوانبارن بە کوشتنی سێ داوەر لە سینای باکووری لە مانگی مای ساڵی 2016 و هەروەها پەلامار بۆ سەر پوێنی داوەرانی چاودێر بە سەر هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی میسر لە هوتێڵێک لە سینای باکووری و کوشتنی دوو داوەر دوو پولیس و کەسێکی سیڤیل . کەسانی گیراو هەروەها تاوانبارن بە ڕێکخستنی پەلامار بۆ سەر بنکەی یەکەی 101 ئەرتەشی میسر لە شاری ئەلعەریش لە سینای باکووری لە ژانویەی ساڵی 2015 کە بووە هۆی کوشتنی 30 سەرباز . میسر لە ساڵەکانی ئەم دواییەدا بە تیابەت دوای سەرنخوونی دەوڵەتی موحەمەد مورسی لە لایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە لە ساڵی 2013 بە پەرە سەندنی نائەمنی و پەلاماری تڕوڕیستی ڕووبەڕوو بووەتەوە .