شوبات 19, 2019 12:47 Asia/Tehran
  • پەلاماری تیرۆریستی لە قاهیرە

سێ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی مسر بە هۆی تەقینەوە لە قاهیرەی پێتەخت کوژران و سێ کەسیش بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی مسر، تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە نزیکی مزگەوتی "الازهر" لە ناوچەی جەمالیە لە ناوەڕاستی قاهیرە کاتی پێ و شوێن گرتنی تیرۆریستێک ڕووی داوە.

بە پێی ئەو راپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی مسر کەسێکیان گەمارۆ دا کە بە نیاز بوو لە نزیکی مزگەوتی جامیعەی "الازهر" لە ناوەڕاستی قاهرە بۆمبێکی دەسکرد بنێتەوە، کەسی گەمارۆدرا هەوڵی دا خۆی دەرباز بکات بەڵام کە زانی ناتوانێ لە دەستی هێزە ئەمنییەکان ڕا بکات بۆمبەکەی تەقاندەوە.

پاش ئەو تەقینەوەیە دادستێنی مسر فەرمانی لێکدرانەوەی خێرای ئەو ڕووداوە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو کردەوە تیرۆریستییە بووە.

سەرپەیڤ