ڕۆیشتنی کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە ڕەقەی سووریاوە بەرەو سنوورەکانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i358830-ڕۆیشتنی_کاروانێکی_سەربازی_ئەمریکا_لە_ڕەقەی_سووریاوە_بەرەو_سنوورەکانی_عێراق
کاروانێکی سەربازی سەربە هێزە ئەمریکیەکان بە پاڵپشتی کۆپتەرەکانی هاوپەیمانی بەناو دژەداعش ، ڕۆژی پێنج شەم شاری ڕەقەی سووریای بەرەو پارێزگەی حەسەکەی ئەو وڵاتە بەجێ هێشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2019 12:01 Asia/Tehran
  • ڕۆیشتنی کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە ڕەقەی سووریاوە بەرەو سنوورەکانی عێراق

کاروانێکی سەربازی سەربە هێزە ئەمریکیەکان بە پاڵپشتی کۆپتەرەکانی هاوپەیمانی بەناو دژەداعش ، ڕۆژی پێنج شەم شاری ڕەقەی سووریای بەرەو پارێزگەی حەسەکەی ئەو وڵاتە بەجێ هێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، ئەمە یەکەمین جارە کە سەربازانی ئەمریکایی کە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان داگیر کردووە ، لە ڕۆژدا لە ناوچەیەک پاشەکشە دەکەن، چونکە لە حەوتەکانی ڕابردوو ، هەڵمەتی چوونەدەرلە ڕەقە بەرەو حەسەکە شەوانە ئەنجام بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکایی لە ناوبنکە وبارەگاکەیان لە رەقە ماونەتەوە. سەربازانی ئەمریکایی مانگی ڕابردوویش بڕێکی زۆر کەرەسە وئامێری سەربازی خۆیانیان لە باکوور وڕۆژئاوای ڕەقە بردوەتە دەڕێی وگواستوویانەتەوە بۆ پارێزگەی حەسەکە ، بەڵام هێزەکانی خۆپانیان لەو ناوچە هەروا پاڕاستووە. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە بنەماڵەیەکی سووری پێنج کەسە لەوان چوارمنداڵ بە هۆی تەقێنرانەوەی مینی بەجێ ماولە تیرۆریستەکان لە ناوحەوشەی ماڵەکەیان لە شاری تەیبە ئەلیمام ، ڕێفی باکووری پاڕێزگەی حەمای سووریا کوژران . دوینێش دووکەس لە کەسانی ناسەربازی سووریایی لە پەلاماری خومپارەیی تیرۆریستەکان بەرەو گوندی ئەلمالکیە لە رێفی باشووری حەڵەب کوژران وهەشت کەسی تریش بریندار بوون.