بەرپەرچدانەوەی پەلامارە بەربڵاوەکانیی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i359987-بەرپەرچدانەوەی_پەلامارە_بەربڵاوەکانیی_بەکڕێگیراوانی_سەعوودی_لە_باشووری_عەرەبستان
سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان پەلامارە بەربڵاوەکانی بەکڕیگیراوانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە گردو پەڕی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچبدەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2019 11:47 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی پەلامارە بەربڵاوەکانیی بەکڕێگیراوانی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان

سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان پەلامارە بەربڵاوەکانی بەکڕیگیراوانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە گردو پەڕی نەجران لە باشووری عەرەبستان بەرپەرچبدەنەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن رۆژی هەینی پەلامارە بەربڵاوەکانیی بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی یان لە سێی تەوەرەوە بەرەو ناوچەی ئەلجاشێر لە گردو پەڕی نەجران بەرپەرچداوە و لەم ئۆپەراسیۆنە دەیان کەس لە بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی کوژران و یان برینداربوون و ١٦ ترۆمبیلیی سەربازیش لە ناوچوون. هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوو ئۆپەراسیۆنیی دیکەیان دژی بەکڕێگیراوانی سوپای سەعوودی لەبەرەی عەسیر ئەنجامداوە و توانیان ژمارێک لە بەکڕێگیراوانی سەعوودی بکوژن و زەرەو زیانی قوورسیان لێبدەن. لە لایەکی ترەوە دەستدرێژکاران و بەکڕێگیراوانی عەرەبستان بە مووشەک و هاوەن ماڵیی شارومەندانی یەمەنی لە دوو گوندی "ئەلزەعفەران" و "مەحەل ئەلشەیخ"ـیان لە شاری حۆدەیدە داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.