سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا؛ ئەمڕۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i360897-سەفەری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_سووریا_ئەمڕۆ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ (سێشەممە) سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2019 09:00 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا؛ ئەمڕۆ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری سووریا ئەمڕۆ (سێشەممە) سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری یەک ڕۆژەی بۆ دیمەشق، لەگەڵ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆمار، "حەموودە سەباغ" سەرۆک پەرلەمان و "وەلید موعەلیم" وەزیری دەرەوەی سووریا دیدار و وتووێژ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سووریا، بەرەو تورکیا وەڕی دەکەوێ.

ئەم سەفەرە، ١٠ رۆژ پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاستانە ئەنجام دەبێ.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دیار کرانی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.