سوریا: مافەکانی فەلەستین بۆ چەنەلێدان نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i362228-سوریا_مافەکانی_فەلەستین_بۆ_چەنەلێدان_نابێت
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە دیداری ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەلەستین جەختیکرد: ئازادی سەرزەوینە داگیرکراوەکان،ئارمانجی خەڵکی سوریایە و مافەکانی خەڵکی فەلەستین بۆ چەنەلێدان نابێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2019 12:39 Asia/Tehran
  • سوریا: مافەکانی فەلەستین بۆ چەنەلێدان نابێت

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە دیداری ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەلەستین جەختیکرد: ئازادی سەرزەوینە داگیرکراوەکان،ئارمانجی خەڵکی سوریایە و مافەکانی خەڵکی فەلەستین بۆ چەنەلێدان نابێت.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری سوریا (سانا)،"حەموودەئەلسەباغ" سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە دیداری"بیلال قاسم" ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەلەستین و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانی وڵاتانی دەڤەری دەریای ناوەڕاست هەروەها لەبارەی گۆڕانکارییەکان و قەیران لە سوریا دا گوتی: دیمەشق دژوارترین قۆناخەکان لە شەڕ دژی ترۆریسم ی ڕاپەڕاندووە و لە سەرکەوتنی ئیجگاری نزیک بۆتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانی وڵاتانی دەڤەری دەریای ناوەڕاستیش لەم دیدارە دا جەختییان کرد لە سەر ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوریا لە دانیشتنەکانی نێو دەوڵەتیی دا.

قاسم بە ئاماژە بە هەڵوێستی فەلەستین لەمەڕ پشتگری لە سوریا لە شەڕ دژی ترۆریسم،لە سەر پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکانیی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەلەستین و پەرلەمانی سوریا لە کۆرو نێوەند و ڕێکخراوە نێو دەولەتییەکان بە تایبەت لە کۆگەی پەرلەمانی مەدیتەرانە  دا جەختیکرد.