سکرتێری یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام:چەتەکانی زایونی و یەهودیەکان بە توندترین شێوە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا
پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام ڕایگەیاندووە چەتەکانی زایونی و یەهودیەکان بە توندترین شێوە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا ، دەبێ ھەموو جیھان بە موسڵمان و غەیری موسڵمانەوە لە بەرامبەر ئەم کارە ناجوامێرانەیە ھەڵوێست دەرببڕن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەخەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە ، یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام داوای لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کردووە کە قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا لە شاڵاوی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بپارێزن.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام جەختی کردووە کە، کردنە ئامانجی مزگەوتی ئەقسا بێگومان هێرشکردنە بۆ سەر مسوڵمانان و قودسی پیرۆز.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بۆ ڕێپێوانەکانی ئەم دواییەی موسڵمانان لە ڕۆژی جیھانیی قودسی ئەمساڵ دا لە وڵاتانی جۆربەجۆری دنیا پێی داگرت: ئەوەی لەم دواییانەدا بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە کرا جۆش و خرۆشی مسوڵمانەکان دەردەخات.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێرە کردەکەی یەکێتی زانایانی جیهانی ئیسلام باسی لەوەش کردووە کە چەتەکانی زایونی و یەهودیەکان بە توندترین شێوە هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا، بەم پێیە ئێمەش داوا له وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە لەم بارەیەوە بێ دەنگەی لێ نەکەن هەڵوێستیان هەبێت لە پاراستنی مزگەوتی ئەقسا.
پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە دوابەشی وتەکانی دا داوای له خەباتکارانی فەلەستینیش کردووە کە بەیەکەوە و بە تەبایی دژی ڕژێمی داگیر کەری کیانی زایونی بوەستن و ھەتا ڕزگاریی تۆکمەوتەواوی ئەو سەزەوییە ئیسلامییە لەژێر پۆستاڵی داگیرکەرانی زایونی وچان نەدەن.
دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەپێی دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک رۆژی جیهانیی قودس ناودێر کراوەو ڕێپێوانی رۆژی جیهانیی قودسی ئەمساڵ کە ڕۆژی هەینی ٣١ـی مای ٢٠١٩ ڕێککەوتنی ٢٥ـی ڕەمەزانی ١٤٤٠ کۆچیی مانگی، بەڕێوە چوو، بەسەرنجدانی ھەل و مەرجی ئێستای ناوچەکە لە ساڵانی ڕابردوو شکۆمەندترو بەربڵاوتر بەڕێوە چوو.