ئەمیرعەبدوڵاهیان: نەتانیاهوو بۆ مانەوەی خۆی یارمەتی دەدات بە زووتر تیاچوونی ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368624-ئەمیرعەبدوڵاهیان_نەتانیاهوو_بۆ_مانەوەی_خۆی_یارمەتی_دەدات_بە_زووتر_تیاچوونی_ڕژێمی_زایۆنی
بەڕێوەبەری گشتیی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی داکۆکی لە ئینتیفازەی فەلەستین بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل سەبارەت بە پەیوەست کرانی بەشێک لە کەرتی ڕۆژاوا بە فەلەستینی داگیرکراو، وتی: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ مانەوەی خۆی لە سەر دەسەڵات یارمەتی دەدات بە زووتر تیاچوونی ئیسراییل.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2019 06:07 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵاهیان: نەتانیاهوو بۆ مانەوەی خۆی یارمەتی دەدات بە زووتر تیاچوونی ڕژێمی زایۆنی

بەڕێوەبەری گشتیی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی داکۆکی لە ئینتیفازەی فەلەستین بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل سەبارەت بە پەیوەست کرانی بەشێک لە کەرتی ڕۆژاوا بە فەلەستینی داگیرکراو، وتی: سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ مانەوەی خۆی لە سەر دەسەڵات یارمەتی دەدات بە زووتر تیاچوونی ئیسراییل.

"حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان" بەڕێوەبەری گشتیی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی داکۆکی لە ئینتیفازەی فەلەستین ڕۆژی شەممە ، قسە نائاوەزمەندانە، هەڵبژاردەیی و پڕ هەڕەشە و گووڕەشەکانی "بنیامین نەرتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی نایاسایی زایۆنی لەمەڕ ئەوەی کە دۆڵی ئەردەن و بەشێکی گرینگ لە کەرتی ڕۆژاوا پەیوەست دەکات بە فەلەستینی داگیرکراو، بە لەقاودرانی بەشێک لە پلان و نیازە نامرۆییەکانی ئەمریکا و زایۆنییەکان لە ژێر ناوی گەڵاڵەی بە ناو "سەودای سەدە" زانی و ئەو هەڵوێستانەی ئیدانە کرد.

ئەمیرعەبدوڵاهیان" سەرۆک وەزیرانی هەرا و هوریاسازکەر و منداڵکوژی ڕژێمی زایۆنیی بە هیتلێرێکی چکۆلەی تازە بۆ جیهان وەسف کرد کە بەنیازە لە سای یارمەتی و پشتیوانییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا  و بزەو پارەی ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەرەو شەڕێکی قورس و  بەربڵاو پاڵ پێوە نێت.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی داکۆکی لە ئینتیفازەی فەلەستین پێی داگرت: بێتوو کردەوەیەکی نایاسایی و دژ بە یاسا و ڕێسا نێودەڵەتییەکان ئەنجام بدرێ، گەلی خەباتگێڕی فەلەستین و بەرەی خۆڕاگری لە وەڵامدانەوەی ئەو کایە بە ئاگر کردنەی زایۆنییەکان، وانەیەکی یەکجار گەورەیان پێ دەدەن.

ئەمیر عەبدوڵاهیان هەروەها بە  ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکات لە هەر هەنگاوێک لە پێناو هاتنەدیی مافە ڕەواکانی خەڵکی فەلەستین لەوان ئازاد کرانی فەلەستینی داگیرکراو، پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین لە سەرانسەری ئەو مەڵبەندە مێژووییەدا و ئازادیی قودسی پیرۆز، داوای لە  کۆڕ و کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان  و هەموو دەوڵەتان و گەلانی ئازادیخوازی جیهان کرد لە ئاراستەی دامەزرانی ئاشتی و پاوەجێی جیهانی و پێشگری بە شەڕ هەڵایساندنەکانی ڕژێمی زایۆنی و پیلانە تووشەکانیان ، تەنیا خۆیان بە دەرکردنی بەیاننامە بەرتەسک نەکەنەوە.