هەڕەشەی زایۆنیستان بۆ پەلاماردانی غەززە پێش لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی
وەزیری ئاسایشتی نێو خۆی ڕژیمی زایۆنی هەرەشەی کرد، پێش لە بەریوە جوونیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەم ڕژیمە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، پەلامار دەکاتە سەر غەززە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "گۆلعاد ئارادان" وەزیری ئاسایشتی نێو خۆی ڕژیمی زایۆنی شەوی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤەزیۆنی کان بە ئاماژە دان بە درێژەی خۆڕاگری فەلەستینییەکان لە خۆپیشاندانیی "مافی گەڕانەوە" بانگەشەی کرد: کاربەدەست ئیسرائیلییەکان بۆ بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژانی داهاتوو ڕێککەوتوون.
"بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ١٣ـی تەلەڤەزیۆنی ئیسرائیل، هەرەشەی پەلامار دانی کەرتی غەززەی کرد. نەتانیاهۆ وێڕای ئاماژە دان بە نزیک بوونیی ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاو لە دژی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، گوتوویەتی ڕەنگە ئەم ئۆپەراسیۆنە پێش لە هەڵبژاردنەکان دەستپێبکرێت. هەرەشەکانیی کاربەدەستانی باڵای رژیمی زایۆنی لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنەکانیی پەرلەمانی رژیمی زایۆنی بەڕێوە دەچێت. ئارادان و نەتانیاهۆ هەر دوویان لە پارتی لیکوودن بە سەرنج لە لاوازی ئەم پارتە ، لە چەند رۆژ کەماوەتەوە تا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لەهەر بابەتیک کەڵک وەردەگرن بۆ دەستخستنی دەنگیی زیاتر.