عۆمان قسەکانی نەتانیاهۆ ی لەبارەی پەیوەسکرانی ڕۆخی خۆرئاواوە شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368662-عۆمان_قسەکانی_نەتانیاهۆ_ی_لەبارەی_پەیوەسکرانی_ڕۆخی_خۆرئاواوە_شەرمەزار_کرد
عۆممان قسەکانی ئەمدواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی پەیوەسبوونی بەشگەلێکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بە ناوچەکانی ژێر رکێفی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2019 15:38 Asia/Tehran
  • عۆمان قسەکانی نەتانیاهۆ ی لەبارەی پەیوەسکرانی ڕۆخی خۆرئاواوە  شەرمەزار کرد

عۆممان قسەکانی ئەمدواییەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی پەیوەسبوونی بەشگەلێکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بە ناوچەکانی ژێر رکێفی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد.

"بنیامین ناتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سێشەممەی ڕابردوو وادەی دابوو لەکاتی سەرکەوتنی دیسانەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی(کێنست)،بەشگەلێکی رۆخی خۆرئاوایی پەیوەسبکات بە ناوچە داگیرکراوەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین،وەزارەتی دەرەوەی عۆممان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، لەهەوڵەکان بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قۆدس پشتگری دەکات.

قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل لەبارەی پەیوەسبوونی بەشگەلێکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بە ناوچە داگیرکراوەکان بە دەست  ئەم ڕژیمە بەرەو ڕووی نەیاریەتی و کاردانەوەی زۆریک لە وڵاتانی جیهان بۆتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە زایۆنیستەکان،قسەکانی نەتانیاهۆ هەروەها ناکۆکییەکانیی نێوان کۆر ونێوەندە سیاسی وئاسایشتییەکانی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی پێوەندی ئەم ڕژیمە لەگەڵ ئەردەن کەهەر بەم هۆیەوە بەرەو ڕووی قەیران بۆتەوە،بەدی هێناوە.