ئه‌یلوول 17, 2019 18:30 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی دەنگدان بۆ بیست و دووهەمین هەڵبژاردنیی سەرتاسەری لە فەلەستینی داگیرکراو

بیست و دووهەمین هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە فەلەستینی داگیرکراو دەس پێ بوو.

لەو هەڵبژاردنانە، یازدە پارت بۆ بەدەست هێنانی١٢٠کورسیی پەرلەمان پێکەوە دەکەونە ململانێ کە لە گرینگترین پارتە خەنیمەکان دەکرێ ئاماژە بکرێ بە پارتی لیکود بەسەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای رژیمی زایۆنی و هاوپەیمانیی"شین و سپی" بە سەرۆکایەتی "بنی گانتز" سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەو رژیمە.

ئەو هەڵبژاردنانە دووهەم هەڵبژاردنی سەرتاسەریی لە فەلەستینی داگیرکراوە لەمساڵدا ، چونکە نەتانیاهۆ پاش هەڵبژاردنەکانی نۆی ئاڤریل و لە مۆڵەتی٤٢ڕۆژەدا نەیتوانی کابینەی ئیئتلافی پێک بێنێ و پاش ئەو بێ ئاکامییەی نەتانیاهۆ، نوێنەرانی پەرلەمانی ئیسرائیل رۆژی٢٩ی مای دەنگیان دا بە هەڵوەشانی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دووبارە لە بەرواری سێ شەممە١٧ی سیپتەمبەری٢٠١٩(ئەمڕۆ).

ئەوە لەکاتێکدایە کە "بنیامین نەتانیاهۆ" لەنوێترین هەوڵی خۆیدا بەڵێنی دا، بێتوو دووبارە سەرکەوتووی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان(کنێست) بێ، بەشگەلێکی ناوچەی دۆڵی ئۆردۆن و باکوری بەحرولمەییت پەیوەستی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بکا.

سەرپەیڤ