ناڕەزایەتی دەربڕینی نێو دەوڵەتی لە حاند ئەشکەنجە درانی یەخسیرە فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i370702-ناڕەزایەتی_دەربڕینی_نێو_دەوڵەتی_لە_حاند_ئەشکەنجە_درانی_یەخسیرە_فەلەستینییەکان
پتر لە چل ڕێکخراوەی فەلەستینی و نێو دەوڵەتی چالاکییەکیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند ئەشکەنجە دران و کوشتنی یەخسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنی دەستپێکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 15:11 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دەربڕینی نێو دەوڵەتی لە حاند ئەشکەنجە درانی یەخسیرە فەلەستینییەکان

پتر لە چل ڕێکخراوەی فەلەستینی و نێو دەوڵەتی چالاکییەکیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند ئەشکەنجە دران و کوشتنی یەخسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنی دەستپێکردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس،"ئەمانی سەراحنە" بەر پرسی میدیای بنکه ی  "ئەلئەسیر" تایبەت بە ڕاگەیشتن بە کارو باری یەخسیران و شەهیدانی فەلەستینی گوتی، ئەم هەوڵە دوای ڕووداوە جۆر بە جۆرەکان لە ناوەوەی زیندانەکانی ئیسرائیل وەک ئەشکەنجە و مانگرتن لە خواردنی بەردەوامی یەخسیرە فەلەستینییەکان کەوتۆتە گەڕ.

دەکارهێنەرانی ئینتێرنێتیش هەشتەک یان بە ناو ونیشانی"ئیسرائیل، یەخسیران دەکوژێ" خستۆتە گەڕ و زانیاری و ئامارێک لە یەخسیرە فەلەستینییەکان لە تەشکی ئەم هەشتەکانە یان ئاراستە کردووە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، تا بە ئێستا ٢٢١ یەخسیری فەلەستینی لە زیندانەکانی رژێمی زایۆنی شەهید بوون و ١٧٤ کەسیان ژێر ئەشکەنجە دا کوژراون. هەر ئێستا نزیک شەش هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل دا یەخسیرن.لەم ژمارەیە ٦٢ کەسیان ئافرەت و ٣٠٠ کەسیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە.  یەخسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنی بەردەوام  لە ژێرئەشکەنجەی جەستەیی، ڕووحی  دان  و هەڵس وکەوتی نائینسانیان لەگەڵ دا دەکرێت.