داخرانی باڵوێرخانەو کونسولخانەکانی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371008-داخرانی_باڵوێرخانەو_کونسولخانەکانی_ڕژێمی_زایونی
دوابەدوای پەرە سەندنی ناکۆکیی دیپلۆماتەکان و پێوەبەستراوانی سەربازیی ئیسرائیل لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەم ڕژێمە لە مەڕ دانی موچەو سەرەتی، تەواوی باڵوێرخانەو کونسولخانەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرتاسەری جیھان ڕۆژی چوارشەممە داخرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2019 13:16 Asia/Tehran
  • داخرانی باڵوێرخانەو کونسولخانەکانی ڕژێمی زایونی

دوابەدوای پەرە سەندنی ناکۆکیی دیپلۆماتەکان و پێوەبەستراوانی سەربازیی ئیسرائیل لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەم ڕژێمە لە مەڕ دانی موچەو سەرەتی، تەواوی باڵوێرخانەو کونسولخانەکانی ڕژێمی زایونی لە سەرتاسەری جیھان ڕۆژی چوارشەممە داخرا.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی ئیسرائیلیی «تایمز» شاندە دیپلۆماسییەکانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاندووە: لە بەر بڕیاری وەزارەتی دارایی ئیسرائیل لەمەڕ پێشێلکرانی لێک گەیین نامەی ٢١ی ژوئیەی ٢٠١٩و گۆڕدرانی یەک لایەنەی دانی موچەو سەرەتیی دیپلۆماتەکان، بەناچاری باڵوێزخانەکانیان داخستووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، داخرانی باڵوێزخانەو کونسولخانەکانی ئیسرائیل ئەو شارومەندە زایونیانەی توشی کێشە دەکات کە سەردانی دەرەوەی فەلەستینی داگیرکراو دەکەن و یان لە ھێندێک بابەتی دیکەدا لەوانە ون کردنی ڤیزە و یان لەمەڕ ڕاژەکاریی دەستبەجێی پزیشکییەوە پێویستیان بە پشتگریی کونسولخانەکانە.